هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر: منداڵێک لە شوقەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا


بزاڤـ: ئومێد بابان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: منداڵێکی بچووک لە نھۆمی ١٣ی شوقەیەکی شاری ھەولێر کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ نێندراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر  ڕایگەیاندووە: ڕۆژی یەکشەممە ١٣/٥/٢٠١٨، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی ئیسکان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە منداڵێک بە ناوی (نازە کاوە محەمەد)، کە تەمەنی سێ ساڵ بووە، لە ماڵەکەی خۆیان لە شوقەکانی ئیسکان، لە نھۆمی ١٣ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە".

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەکردووە، کە تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی دادی کراوە، ھەروەھا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە، دادوەریش بڕیاری داوە بە وەرگرتنی گوتەی داواکارانی مافی کەسیی مردوو و شاھێدانی ڕووداوەکە.


‌‌‌
5/15/2018 12:29:36 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ