هەواڵ

​هەولێر.. لایەنگرانی شەش لایەنەکە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد


بزاڤـ

لایەنگرانی شەش لایەنەکەی ھەرێم دژ بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر دەستپێکردووە.

ئەو خۆپیشاندەرانە ڕایانگەیاندووە، "ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەکانمان".

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ھەر ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان لە ھەولێر سازکرد و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە".

ھاوکات لەگەڵ ھەڵوێستی ئەم چوار فراکسیۆنەش، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی ڕەتکردەوە و داوای لە لایەنە ناڕازییەکانی تر کرد پێکەوە ھەڵوێستی ھاوبەشیان ھەبێت.


‌‌‌
5/15/2018 4:47:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ