وەرزش

بۆفۆن وازهێنانی خۆی لە یۆڤانتۆس ڕاگەیاند



بزاڤ : توانا حسن سیوەیلی 

ئەمڕۆ جیانلۆجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی خانمە پیرەکە وزهێنانی خۆی لە یانەی یۆڤانتۆس ڕاگەیاند .

له کۆنفرانسێکی ڕۆنامەوانی دا جیانلۆجی بۆفۆن وازهێنانی خۆی و گواستنەوەی لە یانەی یۆڤانتۆس لە وەرزی هاوینە لە دوای 17 ساڵ ڕاگەیاند و جیانلۆجی بۆفونی 40 ساڵ ڕۆژی شەممە کۆتا یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر کیڤۆ ڤیرۆنا لە ڕۆژی شەممە بە ڕێوڕەسمێکی شایستە ماڵئاوایی لە خانمە پیرەکە دەکات .

بۆفۆن لە وەڵامی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە کە ماوەی 15 ڕۆژە بیر لە وازهێنان دەکاتەوە و هەرەها ئیدارەی خانمە پیرەکە پۆستی ئیداریشیان خستۆتە بەردەم بەڵام ڕەتی کردۆتەوە و هەروەها سووپاسی عائلەکەشی کرد .

بۆفۆن لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس 665 یاری ئەنجام داوە و 19 نازناوی بەدەست هێناوە و 518 یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕاگرتووە .


‌‌‌
5/17/2018 4:43:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ