هەواڵ

مامۆستا تاهیر بامۆکی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەم وێنەیە بڵاوکردەوە


بزاڤـ:

پاش ئەوەی وێنەی خۆیی و کچەکەی لە فەیسبووک، لە لایەن ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە خوێندنەوەی هەڵەی بۆکرا، مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر وێنەکە بڵاوکردەوە.

مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی: " ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیەکی خۆم وکچەکەم بڵاوکردەوە لە تەمەنی منداڵی تا ڕۆژی هاوسەرگیریکردنی، بەڵام ئێستا هەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنوسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بوک و زاوایە".

ئەو مامۆستا ئاینییە لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت: "بەڕێزان تکایە لە خودا بترسن، بۆیە ئەو وێنەیەم لە ڕیزی ئەو وینانەدا بڵاوکردەوە تا سۆزی باوکێتیم دەرببڕم کە چەندە خۆش حاڵبووم بە هاوسەرگیریی کچەکەم، بۆیە داوای ڕێز و حورمەت گرتن لە هەمووتان دەکەم، کە بەبێ تێگەشتن لە بابەتێک یان لە وێنەیەک لە خۆتانەوە شت مەنوسن و بڵاوی مەکەنەوە".

مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی، یەکێکە لە مامۆستا ئاینییە دیارەکانی کوردستان و لە ئێستادا ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی عومەری کوڕی خەتابە لە هەڵەبجەی شەهید.


‌‌‌
5/22/2018 12:00:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ