هەواڵ

شارەزوور .. حەوت ڕاوچی دەستگیرکران


بزاڤـ:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت کەسی لە شارەزوور راگەیاند: شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور توانیان ٧ حەوت ھاوولاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ماسی دەستگیربکەن، دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

ھێمن کمرخان افندی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:  مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور  توانیـان   (  ٧ ) ڕاوچی دەستگیربکەن  کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون  ھاوکات توانرا  دەست بگرن بەسەر ( ١٨ ) ھەژدە ماسی قەبارە جیاواز لەگەڵ (٤٦ ) چل و شەش  قولاپ و (٣) سێ ئۆتۆمبێل و (٣)سێ   تۆڕ و (٢) دوو  لایت و (٢) دوو چەقۆ دواتر  سەرجەم دەستگیرکراو و دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆئەوەی  ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵیاندا ئەنجام بدرێت".

ووتیشی: لەگەڵ ئەوەی ڕاوچیەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە  ھاوکات دوپاتی کردەوە کە مەفرەزەکانیان بەردەوامیان دەبێت لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.


‌‌‌
5/22/2018 2:18:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ