هەمەڕەنگ

شۆرەشی بەڕوو چاندن لە برادۆست بەردەوامی ھەیە


بزاڤـ: سیروان برادۆستی 

لە ژێر دروشمی شۆرەشی بەڕوو چاندن  ھەڵمەتی رواندنی بەروو لەلایەن چالاک وانی ژینگەیی عومەر عبدوڵا دەستی پێکرد.
 
عومەر عبدوڵا،چالاکوانی ژینگە بە بزاڤی راگەیاند: ئامانجمان لە شۆرەشەی رواندنی بەڕوو  بوژانەوەی  ژینگەی کوردستان  و گواستنەوەی داری بەروو  لەشاخەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان  بۆ ئەوەی لەداھاتودا ببیتە  شوێنێک بۆ ئاژەل و باڵندە کێویەکان ".

ووتیشی: زیاتر لە ٦٠٠ جۆری بەڕوو ھەیە لە جیھان تەمەنی دار بەڕوو بە پێی زانیاریەکان تا ٥٠٠ ساڵ زیاتریش دەڕوا لەکوردستان سێ جۆری ھەیە داربەڕوو کە بۆخواردنی مرۆڤ دەشێ بەڕووی دارمازی بەرووی داردیندار و  
سۆرەدار

ھەروەھا روونیشی کردەوە "زیاتر ٦٠٠داری بەرووی رواندوە لە کیلگە و رێگا سەرەکیەکانی ناوچەکە چاندووە بۆ جوان کردنی  ژینگە وپاراستنی 
سروشتی کوردستان 

شایەنی باسە عومەر عبدوڵا داواکارێکی کرد لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان  لەسەرەتای وەرزی پایز ھەر کەسێک مامەڵەیەکی کرد لە فەرمانگە حکومیەکان ئەوا بەمەرجی لەسەر ھاوڵاتی دانێ کەوا ھەرکەسەو لەکۆتایی ڕایی بونی مامەڵەکەی ١٠ دانە تۆ و یان نەمام بچێنێ ئینجا ئیمزای کۆتایی مامەڵەکەی بۆ بکرێ بۆ نمونە ـ کەسێک دەچێت مامەڵەی ئۆتۆمبێل یان خانو یان دانانی مۆلێدە یان کارگە یان ئەو شتانەی دەبنە ھۆی پیس بوونی ژینگە ..مامەڵەی دەرھێنانی بکات لەکۆتای ١٠ نەمامی بەڕوو یان گوێز یان ھەر دارێکی تر لەناو ١٠ دە کیسەی ڕەش بچێنێ و لەناو حەوشەی فەرمانگەکە دابنرێ و دوای ئەوەی شین بوو تەسلیم بە کشتوکاڵ یان دارستان و ڕەزگەری بکرێ و بەخۆڕایی دابەش بکرێ یاخود لە قەراخ جادەو ڕێگای سەرەکی بچێنرێ.




‌‌‌
5/22/2018 11:57:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ