راپۆرت

لەرێگای زەواجی سیاسییەوە، ئیبراھیم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی بێدەنگ دەکات


ڕاپۆرتی : سەنگەربیلال

جیاوازی بیروڕا، دوو سیاسی دەکات بەزاواو و خەزوور..

لەبری وەرگردنی پۆستی مەکتەبی سیاسی، بارزانی باوک، جەلال تاڵەبانی و ئیبراھیم ئەحمەد، بەشەڕ دەدات، بەڵام ئیبراھیم ئەحمەد بەشێوەیەک تاڵەبانی بێدەنگ دەکات کەپەیوەندییەکەیان لەپەیوەندی حزبایەتییەوە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی زاواو خەزووری، بەمەش بارزانی نەخشە رێگای تەجمیدکردنی ئیبراھیم ئەحمەدی بۆ ناچێتە سەرو تاڵەبانیش لەدەست دەدات.

دیوی ناوەوەی ڕووداوەکانی شۆرشی باشوری کوردستان، ڕووداو گەلێکن کەزۆر جار ھەندێک لەو ڕووداوانە دەچنەوە سەر بابی کۆمیدیا، ئەگەر چی لەنێوان سەرکردە باڵاکانی شۆرشیشدا ڕوویانداوە، یەکێک لەو ڕووداوانە ئەوەیە کەبەھۆی کێشە سیاسییەکانی نێوانیانەوە بووە کەئیبراھیم ئەحمەد دەستی حورمەتی لە جەلال تاڵەبانی ناوەو کردوویەتی بەزاوای خۆی، ئەگەر نا تاڵەبانی ویستوویەتی بەسەر پەراسوەکانی ئەم کارئەکتەرە سیاسییە بگاتە پۆستی سکرتێری گشتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.



ساڵی ١٩٦٣ جەلال تاڵەبانی دەچێتە (دۆڵە ڕەقە)، بۆئەوەی چاوی بەمستەفا بارزانی بکەوێ، چونکە بەنەزەری تاڵەبانی، بارزانی بەربەرەکانی حزب دەکات و ئارەزووی بێکەوەنانی حەلەقەی تەنزیمی ناکات، وەچەند کەسێکی لەلایەن گران و ئەندامانی حزبی لەناوچەی گەڵاڵە دەکردووە، بەڵام ھەموو ئەم کردارانەی بارزانی لەدژی ئیبراھیم ئەحمەد کردوونی، کەلەو سەردەمەدا سکرتێری گشتی مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێ.
مستەفا بارزانی و جەلال تاڵەبانی ئەو شەوە بیکەوە دادەنیشن و کۆبوونەوە لەسەر ھەموو ئەو ناکۆکیانە دەکەن کەلەو کاتەدا دروست بووە، قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئیبراھیم ئەحمەد بەسکرتێری مەکتەبی سیاسی نەمێنێت وتەجمید بکرێت، لەجێگای ئەو تاڵەبانی دابنرێ.
تاڵەبانی دەڵێ" ئەگەر ئەم قسانە ڕاست بێ ئەوە من بەڵێن دەدەم کەیەکەم کەس بم ئاڵا بەڕووی ئیبراھیم ئەحمەدا بەرز بکەمەوەوە لە روویدا بووەستمەوە"، بارزانیش ھەموو بەڵێنێکی پێدەدات بۆ ھاوکاری کردنی، ئەم دوو کارئەکتەرە سیاسییە لەسەر ئەم دووخاڵەی نێوانیان رێکدەکەون و تاڵەبانی دەگەڕێتەوە.


کاتێ تاڵەبانی دەگەڕێتەوە، ئیبراھیم ئەحمەد ھەست بەوە دەکات کەجەلال تاڵەبانی نەخشە رێگایەک لەژێر سەرێتی بۆ ئەوەی لەبەرامبەریدا بووەستێتەوە، لەھەکان کاتدا ھەستیش بەوە دەکات کەتاڵەباتی خۆشەویستی بەوە ھەیە کە رۆژێک ببێ بەزاوای، دواجار ئیبراھیم ئەحمەد دەستی حورمەت لەتاڵەبانی دەنێ و ھێرۆخانی کچی خۆی دەداتێ، بەمەش تەواوی ئەو نەخشەو پلانەی بارزانی باوک لەباردەبرێ کەتاڵەبانی بەڵێنی پێداوەو جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ بەربەرەکانی مەلا مستەفا بارزانی.
سەرچاوە:
چێشتی مجێور/ ھەژار موکریانی.


‌‌‌
5/23/2018 2:19:57 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ