مێژوو

لەنێوان (زیرەک) و (ماملێ)دا


محەمەد سالار (پاشا)

1. ناو
- حەسەن عەبدوڵا ناسراو بە (حەسەن زیرەک).
- محەمەد سەعید عەلی ناسراو بە(محەمەدی ماملێ).

2. شوێنی لەدایکبون
- زیرەک لەشاری بۆکان لەدایک بوە.
- ماملێ لەشاری مەهاباد لەدایکبوە.

3. بەرواری لەدایکبون
- زیرەک لەساڵی (1921ز) لەدایکبوە.
- ماملێ لەساڵی (1925ز) لەدایکبوە.

4. نازناو
- نازناوی (زیرەک) لەلێهاتوی و توانای هونەرمەندەوە هاتوە و بەڵام خۆی وتویەتی ئەم نازناوەی لە (باوکی)یەوە بۆ ماوەتەوە.
- نازناوی (ماملێ) لەباپیرییەوە وەرگرتوە، کاتێک حکومەتی ئێرانی هاتون سەرژمێری بکەن لەباوکی ماملێیان پرسیوە ناوت چییە؟ وتویەتی "سەعید مام عەلی"، لەبەرئەوەی فارس پیتی (ع) ناخوێننەوە (مام عەلی)یان کردوە بە (ماملێ).

5. ژمارەی ئەندامانی خێزان
- ژمارەی ئەندامانی خێزانی (زیرەک) (6) کەس بون (3) کوڕ و کچێک.
- ژمارەی ئەندامانی خێزانی (ماملێ) (9) کەس بون (6) کوڕ و کچێک.

6. خوێندەواری
- زیرەک نەکراوەتە بەر خوێندن.
- ماملێ سەرەتایی خوێندوە.


7. نەهامەتی
- زیرەک بەهۆی پەرتەوازبونی خێزانەکەی ژیانێکی پڕ لەنەهامەتی ژیاوە، دەیان کاری کردوە و دەیان شوێن و ناوچە گەڕاوە و تەنانەت بۆ بەدەستهێنانی قوتی ژیان پەنای بۆ دزی و چەتەیش بردوە.
- ماملێ لەخێزانێکی مامناوەند گەورە بوە بەهۆی کاری باوکی و خۆی ژیانێکی ئاسایی بردوەتە سەر.

8. هاوسەرگیری
- زیرەک (٣٦) ژنی هێناوە.
- ماملێ (٣) ژنی هێناوە.

9. دەسپێک
- دەسپێکی گۆرانی زیرەک دەگەرێتەوە بۆ هەرزەکاری.
- دەسپێکی گۆرانی وتنی ماملێ دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13).


10. خێزانی هونەری
- زیرەک لەخێزانێکی ئاسایی لەدایک بوە و هیچ کام لەکەسوکاری بەدەنگ خۆشی نەناسراون.
- ماملێ لەخێزانێکی دەنگ خۆش لەدایک بوە جگە لەبراکانی بەشێکی کورەکانیشی گۆرانیان وتوەتەوە.

11. بەندکردن
- هەردوو هونەرمەند لەژیانیاندا بەند کراون.

12. ژمارەی گۆرانی
- بەپێی وتەی مەحمود زامدار ژمارەی گۆرانیەکانی زیرەک لە (1500) گۆرانی زیاترە.
- ماملێ لەژیانیدا نزیک بە(٧٠٠) گۆرانی وتوە.

13. شیعر
- زیرەک شیعرەکانی (نالی، وەفایی، حەریق، هەژار، هەژار .. هتد) بەکارهێناوە.
- ماملێ شیعرەکانی (وەفایی، مارف ئاغا، گۆران، هەژار و هێمن ... هتد) بەکارهێناوە.

14. ئاواز و شیعر
- هەردوو هونەرمەند ئاواز و شیعریان بۆ گۆرانیەکانیان داناوە.

15. گۆرانی
- گرنگترین گۆرانیەکانی زیرەک (کرماشان، شەو، ئەسمەر، دیسان شەو هات، ئامان دۆکتۆر، لێم زیز بوە، وەک قومری سەر باڵم شینە، بۆچی منت ناوێ، یارەکەم دڵدارەکەم، هەوری لار، وەرە قوبان، نەمام نەمامە ... هتد).
- گرنگترین گۆرانیەکانی ماملێ (گوڵەکەم، جوانێ گیان، شەوە دونیا، من دەڵێم، باو زوڵف، بلوێرێ، یادم کە، هەریەسە هەریەسە، هەواری خاڵی، خاکی کوچەی یارەکەم، خزم و قەومم بەجێهێشت، زەمانە گوڵێکی دامێ، سەر لەسەر ڕانێ ... هتد).

16. هەردوو هونەرمەند
هەردوو هونەرمەند هاورێی یەکتر بون و چەند گۆرانیەکیان بەیەکەوە هەیە لەوانە گۆرانی (بەهەڵبێنە) کەلەلایەن تیپی مۆسیقای کرماشانەوە تۆمار کراوە، هەروەها گۆرانی هەوارە گوڵم هەوارە. کەبەیەکەوە وتویانە.

17. نەخۆشی
- زیرەک لەکۆتایی تەمەنی تووشی نەخۆشی (شێرپەنجە) بوو.
- ماملێ لەکۆتایی تەمەنی تووشی نەخۆشی (زەهایمەر) بوو.

18. مردن
- زیرەک لەبەرواری (26ی حوزەیرانی 1972ز) کۆچی دوایی ئەکات.
- ماملێ لەبەرواری (۲۳ی کانونی دوەمی 1999ز) کۆچی دوایی کردوە.

19. نەوە
- زیرەک خاوەنی دوو کچ بوە هیچ کامیان رێچکەی باوکیان نەگرتە بەر.
- هەر یەک لە (چالاک و چیا)ی جار جار گۆرانی دەڵێن خاوەنی دەنگێکی خۆشن.


‌‌‌
5/23/2018 10:58:56 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ