هەواڵ

سەیدسادق.. پێنج ڕاوچی دەستگیرکران


بزاڤـ:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی پبَنج کەسی لە سەیدسادق راگەیاند: شەوی ڕابردوو مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق توانیان ٥ پێنج ھاووڵاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ماسی دەستگیربکەن و ھاوکات دەستبگرن بەسەر چەند کەل و پەلێکدا کەبۆ مەبەستی ڕاوکردن بەکاریان ھێناوە.

ھێمن کمرخان افندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دەرچونێکی مەیدانیان ئەنجامداوە بۆ مەبەستی ڕێگە گرتن لە سەرپێچیکاران و لەئەنجامدا  توانیـان   (  ٥ ) ڕاوچی دەستگیربکەن  کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون".

ووتیشی: توانرا  دەست بگرن بەسەر (١٩ ) نۆزدە  قولاپ و (١)یەک   تۆڕ دا  دواتر  سەرجەم دەستگیرکراو و دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی یاسا کران بۆئەوەی  ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵیاندا ئەنجام بدرێت".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان باسی لەوەکرد،  لەگەڵ ئەوەی ڕاوچیەکان ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە  ھاوکات دوپاتی کردەوە کە مەفرەزەکانیان بەردەوامیان دەبێت لەپێناو پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.





‌‌‌
5/24/2018 12:27:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ