دیدار

دكتۆر مه‌حمود حسێن: شۆرشێكي نوێ به‌رێوه‌يه‌


بزاڤ پرێس:

د.مەحمود حسێن جێگیری ئەمینداری گشتی برایانی موسڵمان: بەردەوام دەبین تا رووخانی دەسەڵاتی سیسی
حسێن لە گفتگۆی تایبەتی عەرەبی ٢١ ھەموو ئەوانەی رەتکردەوە کە ژێربە ژێر لەگەڵ سیستەمی ئێستای دەسەڵات بن و ئەوەشی راگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا مافی ئەو ھەموو شەھید و خەڵکەی میسر وەردەگرنەوە وە ئەوەشی خستە روو سەرکەوتن بە دەستی خوای گەورەیە و بەردەوام ئەبین.
حسێن ئەوەشی خستە رووک ە ھەر پەیوەندیەک لەگەڵ ئەو سیستەمەی ئێستای حکومەتەکەی سیسی لە ئارادا نییە و ھەڵبەستراوە. 

پێشکەوتنی سیاسی چۆنە لە میسر رات چیە سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا..؟

د. مەحمود حسێن: لە سەرەتای شۆڕشی چەکدار و ئەو شۆڕشەی بەسەر شەرعیەتدا کراو ھیچ دیمەنێکی سیاسی بوونی نییە.. سیستەمی سەربازی دەستی بەسەر ھەموو جومگەکانی مرۆی و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا گرتووە. تەنانەت بەشی ھەناسەی بۆ ھیچ ھیزێکی سیاسی نەھێشتۆتەوە.!
 وە ئیخوانیش مەیدانەکان چۆڵ ناکات تا شەریعیەت دەگەڕێتەوە.
 
د. محمود عزت ھەستاوە بە خۆپیشاندانی ھەینی کە لە لایەن نە ئەمینداری گشتی و نە کەسی تر دەرنەچووە سەبارەت بە دوو دوورگەی سعودیە..؟

د. مەحمود حسێن: پێش دەرکردنی ئەو بڕیارە ئیخوان ھیچ کات رای جیاوازی نەبوە لەسەر راگەیاندن و ئیخوان ھەموو زیادەڕۆییەکی رەتکردۆتەوە.

برایاد دان بە سنووری نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا نانێن.؟

د. مەحمود حسێن: برایان ھەمووان ڕایان وایە کە (وإن ھژە ڕمتکم ڕمە واحدە وڕنا ربکم فاعبدون)... ئوممەتی ئیسلامی یەک ئووممەتە.!

تا ئێستا ھیچ ھەرێمی یان وڵاتێ نێوەندگیری کردووە.؟

د. مەحمود حسێن: تا ئێستا شتی لەو شێوە رووی نەداوە..

 ئێوە ماوەیەکی زۆر دەڵێن سەرکەوتن نزیکە.. ئەو سەرکەوتنە کەیە..؟

د. مەحمود حسێن: سەرکەوتن لە لایەن خواوەیە(وما النێر إلا من عند اللە ..)، دیاریکردنی سەرکەوتنەکانیش بە دەستی خوایە.. 

گرنترین ئەو خاڵانە چین کۆمەڵەی برایان بیگرنە بەر..؟

د. مەحمود حسێن: ئەوەیە یەکڕیزی بپارێزن و بگەڕێنەوە لای رێکخستنەکانیان و دووبارە داڕشتنەوەی شێوەی ئیداری.. دەستی ھاریکاری ھەرکەسێک دەگرین ھاریکاریمان بکات لە خستنی ئەو شۆڕشە.

 
زۆر رەخنەت لێ دەگیردرێ لە لایەن لاوانی ئیخوانەوە..؟

د. مەحمود حسێن: رەخنە گرتن شتێکی ئاسایە بەڵام وەکو ئەوەی کە پلە و پایەیەکم وەرگرتووە شتێکە کە لە لایەن برایانەوە ھەڵبژێردراوە و رەخنەش بە سنگی فراوانەوە وەردەگرم.
 
کێ ھەیە ھەڵسێ بە ئەمینداری گشتی ناو میسر لەکاتێکدا تەنھا جەنابت وەک ئەمینداری گشتی راسپێردراوی..؟ گەر ھەیە کێ ئەو شتەی بە جەنابت داوە..؟

د. مەحمود حسێن: لیژنەیەکی ئیداری نوێ ھەیە لە دوای کۆتای تەواو بوونی ھەموو دیمەنەکانی بارودۆخ بە سەرۆکایەتی د. محمد عبدالرحمن و د. محمود عزت کە ھەستاون بە رێکاری ئیشەکانی ئەمینداری گشتی بەڵام بە نیسبەت من ئەمینداری گشتی دەرەوە و ناوەوەم. بەڵام زیاتر ھەڵدەستم بە ئیشی دەرەوە گەر ھی ناوەوەش ھەبێ جیگیر دەبێ! 
 
کێ ھەستا بە دانانی مەحمود عیزەت وەک ھەڵسوڕێنەری ئەمینداری گشتی..؟ 

د. مەحمود حسێن: ھەروەک پێشتر، کاتێ دیارنەمانی ئەمینداری گشتی یان حەبس کردنی ئەوە جیگیری یەکەم ھەڵدەستێ بە ئیشەکانی وەک رابەری گشتیلەکاتێکدا مەحمەد بەدیع ئەم کۆبونەوەی کە پێشتر کردەوە راشکاوانە ئەمەی راگەیاندوە. لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگای کردنی.

 گومانی ئەوە ھەیە کە سیخوڕی لەناو کۆمەڵەی برایان ھەبێ..؟

د. مەحمود حسێن: تا ئێستا شتێکی وا نەسەلمێنراوە.
 

ئایا د. مەحمود عیزەت ماوە.؟ بۆ دەرناکەوێ گومان ھەیە لە ژیاندا بێ.؟

د. مەحمود حسێن: بەڵێ ئەوە ماوە و ئێستا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات وە ھیچ واش نابین مکە ڤیدیۆی خۆی بڵاو بکاتەوە چونکە دۆخەکە بەو شێوە نییە. وە تەندرورستیشی زۆر جێگیرە..
 
راستە ھەندێ لە ئەندامانی خۆتان فەسڵ کردووە..؟

د. مەحمود حسێن: ئەوە لەوە دەچێ لە ناوخۆ ئەوە کرابێ بەڵام وەک راگەیاندن رانەگەیەنراوە..
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ناکۆکی ھەیە لە نێوان ئێوە وەک ئیخوان؟ نەک لە نێوان ئێمە وەک ئیخوان لە نێوان ھەموواندا ناکۆکی فکری شتێکی سرووشتیە و مرۆڤ ئازادە ھەبێ.


‌‌‌
5/11/2016 5:59:26 PM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ