هەواڵ

سەرۆکایەتی کۆمار نوتیرن هەڵوێستی خۆی لەسەر هەژمارکردنەوەی دەنگەکات بە دەست ڕاگەیاند


بزاڤ :



سەرۆکایەتی کۆمار ی ڕایگەیاند، دووبارە هەژمارکردنەوەیەی دەنگی ژمارەیەک لە پارێزگاکان و هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە ئەنجامی هەڵبژاردن پێچەوانەی دەستورە.

لە نوسراوێکدا کە لەلایەن نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئاراستەی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کراوە، ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەدا ، کە تیایدا ئاماژە دەکات لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەندێک لە پارێزگاکان و هەژمارکردنەوەی چەند بنکەیەکی تر، پێچەوانەی دەستور و باسای کۆمسیۆنە.

سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئێستادا داوایەک پێشکەش بە دادگای فیدراڵی کراوە بۆ ئەوەی ڕای خۆی لەو بارەیەوە بدات.

ئەو نوسراوەی سەرۆکایەتی کۆمار لە کاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ژمارەی ئەو وێستگانەی ئاشکراکرد، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانیان هەڵوەشێنراونەتەوە، کە کۆی گشتی گەیشتووەتە ١٠٢١ وێستگە.

هەر  ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کرد و بەپێی هەموارەکەش کۆمسیۆن پابەند دەکرێت دەنگەکان بە دەست هەژمار بکاتەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە تیایدا بڕیاریدا لە ١٠%ى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمان بە دەست هەژمار بکرێنەوە و، دەنگدانى مەرجدارى ئاوارەکان و دەنگدانى دەرەوەشی هەڵبوەشێنێتەوە.


‌‌‌
5/30/2018 10:40:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ