هەمەڕەنگ

تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو بوە بە مەرهەمەو بۆ ولاَتانی دواکەوتوو تازە بوە بە ژەهرێکی کوشندە


نەزاد گەزنیەیی

وڵاتانی پێشکەوتوو دامەزرێنەی ھەزاران ھەزار تەکنەلۆژیا و ئامێروو ئامرازی جۆراوجۆر بونە بە سارێژ کردنی برینی خۆیان و بریندارکردنی وڵاتانی دواکەوتوو تازە گەشەسەندوو باجەکەشی ئەو کەسانە دەدەن کە تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٣٥ ساڵی دایە بەشێوەیەکی گشتی توێژی گەنجان و لاوان دەگرێتەوە 

وڵاتانی داھێنەروو بنیات نان و پێشکەوتوو دروستکەر خاوەنی چەندەھا بیرۆکە و داھێنانی سەرسورھێنەرن ، توێژی گەنج و لاوان لەوڵاتانی پێشکەوتوو بنیات نەروو بەدیھێنەری ئەم بیرۆکانەن ئەم جۆرە وڵاتانە تەنیا کار لەسەر توێزی گەنج دەکەن فێریان دەکەن چۆن ھۆشیارانە و بەرپرسانە کار لەسەر بیرۆکەکان بکەن .بەجۆرێک گرنگی بە مرۆڤایەتی دەدرێ ھەموو شتێکیان بۆ کراوە بە بەرنامە و پلان و بنیات نەر، ھونەری پشت بەخۆ بەستن کراوە بە ئەڵقەیەک لە گوێی مناڵ و گەنج و پیر . بونی پلان لە ھەر ئەرک و کارێک گرنگە بۆ بەرێوەبردن و ئیدارەدانی کارەکە وڵاتانی تازە گەشەسەندوو دەتوانین بڵێین ئاستی گرنگی دانیان بە پلان سفرە ئاستی بەرھەم ھێنان و داھێنانیان ھەر سفرە ئاستی خۆ بەرێوەبردنیشیان ھەر سفرە مشەخۆری دایم خۆرن تەنیا پشت بە داھێنان و دروستکراوەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو دەبەست. توێژی گەنج بە ڕرێژەی لە ستا سەت دواخراوە و ئەوانەی کاری ئیدارەی وڵات دەکەن ھەر لە بەرێوەبەرێک تا وەزیرێک تەمەنیان لە سەرووی ٣٥ ساڵیەوەیە ئەمەش کەلێن دروست دەکا لەنێوان دوو بیرکردنەوەی جیاواز لەگەڵ سەردەمی جیاواز داھێنان و بەرھەم ھێنان پێویستی بە بیرۆکەی تیژ و مێشکێکی چوست و چاڵاک و جەستەیەکی چاڵاک ھەیە بۆ ئەوەی پلانەکە سەرکەوتوو بێت بەڵام بە عەکسەوە لە وڵاتەکەمان ئەوەی گرنگی پێ نەدراوە توێژی کەنجە لە ئیدارەدانی ئۆرگانەکانی وڵات بۆیە ھەر لایەنێکی ژیان و کۆمەڵ وەربگری عەشایەری و خێلەکیە ، موبایل وەکوو یەکێ لە تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بوە بە ئامێرێک بۆ بازرگانی کردن و مامەڵە کردن لەلایەن وڵاتانی گەشەسەندوو وە بۆ وڵاتانی دواکەوتوو بوە بە ئامێرێرێک بۆ کات بەسەربردن وخولیایەکی ھەمیشەیی بەجۆرێک گەر کەسێک موبایلی پێ نەبێ بە دواکەوتوو لەقەڵەم دەدرێ ، سیروان گەنجێکە تەمەنی ٢٠ ساڵانە لێم پرسی رۆزانە چەن کاتژمێر کار لەسەر موبایلەکەت دەکەی و ئایە زیاتر بۆ چ لایەنێ بەکاری دێنی ، لەوڵامدا سیروان وتی لەماوەی ٢٤ کاتزمێر من زیاتر لە ١٢ کاتژمێر کار لەسەر موبایلەکەم دەکەم زیاتر دەجمە نێو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی
fb.insta.viber.telig­ram you tub
بەشێوەیەکی گشتی بۆ قسەکردن لەگەڵ ھاورێیان و پۆست کردن و نوسینی کۆمێنت و بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆم بەکاریان دێنم .ئەمە یەکێکە لە نمونە بەسیتەکانی رۆزانی سیروان بڵێی چەندین ھەزار گەنج موحتاد و بێ ھۆشی ئەم لایەنە بن جەندین ھەزار نمونەی تری ھاوشێوەی سیروان لەوڵاتەکەمان بێ ھیواو بێ ئامانج بن ئەم وەکوو نمونەیەک رەنگدانەوەیەکی جەند گەورە لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکا ھۆشیارنەکردنەوەی خەڵک لەم کارەساتە لەلایەن میدیا و بڵاوکراوەکان خەسارەتێکی گەورەترە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری رۆشنبیری و ھونەری رێخراوە کۆمەلایەتیەکان کارر لەسەر ئەوە بکەن بەرنامەیەک دابرێژن بۆ کەمتر بەکارھێنانی موبایل و تورە کۆمەڵایەتیەکان بەجۆرێک گەر کارێکی زرور نەبێ بەکاری نەھێنن،کاتێکی دیاریکراوی بۆ تەرخان بکرێ لەتەمەنێکی گونجاو بدرێ بەلایەنی بەکارھێنەر ھەموو ئەمانەش لەرێگەر دارشتنی پلانی گونجاو دانانی باج دەتوانرێ زیانەکە کەم بکرێتەوە .

دەوڵەت بەرپرسیاری سەرسەختە لە نەبونی پلان و دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو گرنگی نەدان بە توان و داھێناو و بیرۆکەی گەنجان وڵات زیاتر پەک دەخات و پایەکانی وڵات زیاتر توشی شکست دەبن دەبێ گشت کارێک بە پلان و بەرنامە جێبەجێ بکرێ بەکارھێنانی ھەر شتێ زیاد لەحەدی خۆی زەرەری دوو بەرابەری دەبێ بۆ بەکارھێنەر ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە ئەرکێکی ھەمیشەیی میدیاکانە پێویستە بەردەوام کار لەسەر ئەم لاینە بکرێ زیاتر گرنگی بەلایەنی خوێندنە و نوسین و داھێنان و بیرۆکە جیاوازەکان بدرێ ئەرکی دەوڵەتە پاڵپشتیکاری سەرسەختی ئەم لایەنانە بێت




نەزاد گەزنیەیی


‌‌‌
6/1/2018 2:46:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ