هەواڵ

ھەڵسوڕاوێکی گۆڕان: موراھیقە سیاسیەکانی یەکێتی ڕێکەوتنەیەکان کردە قوربانیی چەند کورسیەکیی ساختە


بزاڤـ: 

ھەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: گروپیی دەسەڵاتداری یەکێتی بەم ساختەکاریە خیانەتیان لە ئەمانەتێک کرد کە مام جەلال و کاک نەوشیروان وەک دوا پرۆژەی سیاسیی ژیانیان جێیانھێڵا کە بریتی بو لە رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی.

ھۆشیار عەبدوڵا، ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی"بۆ ساڵیادی یەکێتی ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە کە: گروپیی دەسەڵاتداری یەکێتی بەم ساختەکاریە خیانەتیان لە ئەمانەتێک کرد کە مام جەلال و کاک نەوشیروان وەک دوا پرۆژەی سیاسیی ژیانیان جێیانھێڵا کە بریتی بو لە رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی .

نوسیشیەتی" ئەوان بە نەخۆشی و لە بەرەبەری ئاوابونیی تەمەنیان ویستیان باڵانێی ھێز لە کوردستان بگۆڕن و ئارامیش بۆ ئەم دەڤەرە بگێرنەوە ، موراھیقە سیاسیەکانی یەکێتی کردیانە قوربانیی چەند کورسیەکیی ساختە".

ڕاشیگەاندووە: ساختەکاریەکانی یەکێتی ناشتنیی یەکجارەکیی رێکەوتننامەیەک بو کە مامجەلال و نەوشیروان مستەفا قوڵ قەناعەتیان پێیھەبو،لەسەرەتاوە تا ناشتنیی کۆمەڵێک پڕۆپارتی و ھەلپەرست و بەرژەوەندی پەرست دژی بون تا کۆتاییان پێی ھێنا".

لە کۆتایشدا نوسیەتی" لە ساڵیادیی یەکێتیدا جگە لە سێبەری ساختەکاریەکی فراوان کە کاریگەری لەسەر ئێستاو و ئایندەی ناوچەکە دەبێت و یەکێتی وەک دۆراوی سەرەکی لێی دەردەچێت شتێکی تر دیار نیە.


‌‌‌
6/1/2018 3:17:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ