هەواڵ

مووقتەا سەدر بەرنامەی ئەوە دادەنێت هێزی چەکداری نەهێڵێت


بزاڤ:


موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد، ڕاستەوخۆ لە دوای جەژنی ڕەمەزان هەڵمەتی نەهێشتنی چەک و تەقەمەنی لە دەرەوەی حکومەت لە تەواوی ناوچەکانی عێراق دەست پێبکات، ئەو هەڵمەتەش لە ناوچەی سەدرەوە لە بەغدا دەستپێبکات.


سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە تەواوی گروپە چەکدارەکان کرد، چەکەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن و وتی، لەم مانگەدا شاری سەدر دەبێتە ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەک و تەقەمەنی.

 

هەروەها داوایکردووە کەس بەربەست بۆ ئەم پڕۆژەیە دروست نەکات و هەموویان چەکەکانیان بەپێی هیچ قسەیەک دابنێن، لەبەرئەوەی "خوێنی عێراقییەکان لە هەموو شتێک بەنرخترە. 

دوو رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی سەدر پێگەی سەرەکی موقتەدا سەدر لە بەغدا، گەنجینەیەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، حەیدەر عەبادیش ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی نیشتەجێبوون تاوانە، هەروەها فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێبکات.



‌‌‌
6/9/2018 11:37:05 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ