وەرزش

بەڕازیل لە نەمسای بردەوە



بزاڤ : توانا سیوەیلی

هەڵبژاردەی بەڕازیل له یاریگای ئەرنست هابیل بووە میوانی هەڵبژاردەی نەمسا و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە .

لەمیانەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکان بۆ مۆندیالی ڕوسیا کە تەنها 3 ڕۆژی ماوە و ڕۆژی 14/6/2018 دەست پێ دەکات و  له یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و نەمسا ڕووبەڕووی یەک بونەوە .

گۆڵەکانی هەڵبژادەی بەڕازیل لەلایەن گابرێل خیسۆس و نیمار داسێلڤا و فلیپ کۆتینهۆ لە خولەکەکانی 36 ، 63،69 تۆمارکران .

هەڵبژاردەی بەڕازیل له کۆمەڵەی پێنجەم لەگەڵ کۆستاریکا و سویسرا و سڕبیا یاری دەکات .


‌‌‌
6/11/2018 1:23:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ