هەواڵ

پۆلیسی هه‌ولێر: دوو دز ده‌ستگیركران


بزاڤـ: ئومێد بابان

پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: دوو دزیان لەگەڕەکی ئازادی دەستگیر کردووە کە دزییان لە مارکێتێک کردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە:  لە ماوەی رابردودا ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی ئازادی، ھەربۆیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو ڕووداوە کردۆتەوە و توانییان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەن و دەستگیریان بکەن".

روونیشیکردووەتەوە: دوو تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوە بە ئەنجامدانی تاوانی شکاندنی مارکێتێک و دزینی پارەو کەلوپەلی ناوی لە گەڕەکی ئازادی".

پاش وەرگرتنی وتەکانیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ھەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادوەریش بڕیاری داوە بەبەندکردنی ھەردوو تۆمەتبار.



‌‌‌
6/11/2018 1:38:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ