هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکەن


بزاڤـ:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لە چەند ناوچەیەک چەندین دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیەکی بزاڤـ _ نێندراوە ڕایگەیاندووە: بنکەی پۆلیسی بازیان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە لە چەند ناوچەیەک چەندین دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە".

روونیشیکردووەتەوە: تۆمەتباری نەوجەوان ( ڕ ، ع ، و ) لەدایکبووی ٢٠٠٢ ، تۆمەتبار (ڕ ، ڕ ، ر ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە دەستگیر کران کە لەناوچەی (تەکیە ،چەمچەماڵ و بازیان وچەند شوێنێکی تر ھەستاون بەدزینی کەلوپەلی ناوماڵ و موبەریدەی مزگەوت و پارەی ھاوڵاتیان و چەند دزییەکی تر".

ڕاشیگەیاندووە: تۆمەتباران لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا کە زیاتر لە ٢٠ دزییان ئەنجامداوە".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی بەوەکردووە" لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.


‌‌‌
6/11/2018 2:28:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ