هەواڵ

بکوژەکەی شەوی ڕابردووی کەسنەزان دەستگیرکرا



بزاڤ

بەڕێوەبەرایەکی پۆلسی هەولێر ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە سنوری دەشتی هەولێر ڕووداوێکی کوشتن روویدا کەتیادا (عثمان عبدالله) ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە کوژرا.

وتیشی:" دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتە شوێنی ڕووداو دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا بەمەبەستی ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و بکەری سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی (هـ.م.ب)، دوای گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دواجار تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئەم هێزانە کرد."

ئاماژەشی کرد بەوەی :''پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخرا بە پێ مادە (406)لە یاسای سزادانی عێراقی"


‌‌‌
6/13/2018 1:59:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ