وەرزش

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پۆستەکەی دورخرایەوە



بزاڤ : توانا سیوەیلی

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لویس ڕۆبیالیس بڕیاری دورخستنەوەی جۆلین لۆپتیگی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای لە  پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی ماتادۆر ڕاگەیاند .

لویس ڕۆبیالیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا وتی هۆکاری دورخستنەوەی لۆپتیگی بۆ ئەوە بوو کە بوو کە دوێنێ ڕایگەیاند کە بۆتە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چونکە ئەو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو .

لۆپتیگی دوێنێ سێ شەممە 12/6/2018بە ڕەسمی بوو بە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدری دەست لەکارکێشانەوەی له پۆستی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند . 

شایەنی باسە سبەی پێنج شەممە 14/6/2018 مۆندیالی 2018 لە وڵاتی ڕوسیا کاتژمێر 6 ی ئێواره دەست پێ دەکات و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە کۆمەڵەی دووەم شانبەشانی پورتوگال و مەغریب و ئێران یاری دەکات .

بەشێک له یاریزانانی ئیسپانی هەوڵیان دا کە لۆپتیگی بەردەوام بێ بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا قبوڵی نەکرد.


لۆپتیگی 20 یاری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لە14 یاری سەرکەوتوو بووە 6 یاری تووشی شکست بووە و هەڵبژاردەکە 61 گۆڵی کردووه و 13 گۆڵی لێ کراوە .


‌‌‌
6/13/2018 2:21:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو