هەواڵ

ئافرەتێک لەقەزای دوکان گیانی لەدەستدا


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: پیاوێک لەکاتی پاکردنەوەیا دەمانچەکەی فیشەک لە دەمانچەکەی دەردەچێت و بەوھۆیەشەوە کچەکەی دەکوژێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێندراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە: شەوی رابردو لەگوندی چۆبڵاغی یسەربەقەزای دوکان، ئافرتێک بەناوی (چ، ع،ر) تەمەن ٣٤ ساڵ کە دایکی شەش منداڵە گیانی لەدەستدا".

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەکردووە، بەوتەی باوکی ژنەکە، لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەیدا فیشەک لەدەمانچەکەی دەرچوەو بەر کچەکەی کەوتووە، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ڕاشیگەیاندووە: پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردوەو باوکی ژنەکە بەبریاری دادوەر راگیراوە.


‌‌‌
6/19/2018 12:26:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ