هەواڵ

دادگای فیدراڵی کاتی تاوتوێکردنى تانەکانى سەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد


بزاڤـ: 

دادگای فیدراڵی کاتی تاوتوێکردنى تانەکانی سەرۆک کۆمار و کۆمسیۆن و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان دیاریکرد.

ئیاس سامۆک وتەبێژى دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند: دادگا کاتژمێر ١٠ی ڕۆژى پێنجشەممە ٢١ی مانگى بۆ تاوتوێکردنی تانەکان دیاریکردووە کە بە شێوەی دانیشتنێکى ئاشکرا ئەنجامدەدرێـت".

ئاماژەى بەوەشکردووە، سێ تانە دراوە لە هەمواری یاساکە ئەوانیش لەلایەن فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمسیۆنەوە بووە".

لە دوای ڕاگەیاندی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و ناڕەزایی چەند لایەنێک پەرلەمان هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد و بڕیاریدا دەنگەکان بە دەستى هەژماربکرێنەوە و  ئەنجومەنى کۆمسیارانیشی سڕکرد و ئەمەش ناڕەزای هەندێک لە لایەنە براوەکانى لێکەوتەوە و تانەیان لە هەمواری یاساکە داوە.


‌‌‌
6/19/2018 1:42:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ