وەرزش

ئینگلتەرا شەش بزماری بەتابوتی پەنەمادا داکوتا



بزاڤ : توانا سیوەیلی

لە مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە نیو دەرزەن گۆڵ واتە شەش گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک لە پەنەمای بردەوە .

لە میانەی یارییەکانی مۆندیالی ڕوسیا و لە گەڕی دووەم و لە کۆمەڵەی حەوتەم دا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و پەنەما لە پێناو سێ خاڵی یارییەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوه .

گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاری کین هاتریک واتە 3 گۆڵ و جۆن ستۆنز دوو گۆڵ و لینگارد تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی پەنەماش فلیپی بالولی لە خولەکی 78 تۆماری کرد .

هەر دوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەلجیکا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 ی و یەکی 6 خاڵیان هەیە و پەنەما و تونسیش ماڵئاواییان کرد .


‌‌‌
6/24/2018 7:29:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ