هەواڵ

پۆلیسی دارستان (٥) ھاووڵاتی دەستگیر دەکات



بزاڤ:

 مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستانی ژینگەی سلێمانی  توانیان (٥) ھاووڵاتی دەست گیربکەن و دەست بگرن بەسەر( ٢ ) دوو ئامێری ھەڵکەندنی بیر دا کە بەنایاسایی کاریان دەکرد

لەو بارەیەوە عقید ھێمن کمرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند : "یەکێک لەو کارانەی زیان بەئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت ھەڵکەندنی (بیر) ە کەئەویش لەئێستا وەک دیاردەیەک بەرچاو دەکەوێت ، خۆشبەختانە بەھۆی ئەرک و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکی زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانەش ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە ."

عقید ھێمن ئاماژەی بەوەشکرد :"  مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی  لە دەرچونێکیاندا توانیان  (٥) ھاووڵاتی  دەستگیربکەن  کە سەرقاڵی بیرلێدان بوون  ھاوکات   دەست گیرا  بەسەر (٢) دوو ئامێری ھەڵکەندنی بیر ، بەنایاسایی کاریان دەکرد ھەروەھا سەرجەم ئەو ھاووڵاتیانەو ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگاکراون بۆ ڕێکاری یاسایی    ."
                                            
                              


‌‌‌
6/28/2018 2:01:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ