وەرزش

مۆندیالی ڕوسیا ... هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتە قۆناغی داهاتوو



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە قۆناغی 16 ی مۆندیالی 2018 ڕوسیا فەڕەنسا بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لە ئەرجەنتینی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو و ئەرجەنتینی بۆ ئەرجەنتین گەڕاندەوە .

لە یاریگای کارزان ئارینا و بە فیکەی عەلی ڕەزا فەلغانی یاری دەستی پێ کرد و لە دەست پێکی تایمی یەکەم و لە خولەکی 13 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ فەڕەنسا هەژمار کرد و ئەنتۆنیۆ گریزمان بە سەرکەوتوانە جێ بەجێی کرد و پێش تەواو بوونی تایمی یەکەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە خولەکی 41 له ڕێی دی ماریا بە لێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی بردەوە خاڵی سەرەتا و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا ڕاهێنەری ئەرژەنتین گۆڕانکارییەکی ئەنجام دا و فازیۆی هێنایە ناو یاریگا و لە خولەکی 48 گابرێل میرکادۆ گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی تۆمار کرد و خۆشی ئەرجەنتیەکان زۆری نەخایاند لە خولەکی 57 بنیامین پاڤارد بە لێدانێکی مووشەک ئاسا گۆڵی دووەمی کەڵەشێرەکانی تۆمار کرد و لە خولەکەکانی 64,68 کلیان میپاپی 2 گۆڵی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد و لە خولەکی 93 سێرجیۆ ئەگیۆرۆ گۆڵی سێیەمی ئەرجەنتینی تۆمار کرد یارییەکەش بە سوودی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کۆتایی هات .

بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی فەڕەنسا خۆی گەیاندە قۆناغی 8 ی مۆندیالی ڕوسیا و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش له قۆناغی 16 ماڵئاوایی کرد و کلیان میپاپی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشان کرا .


‌‌‌
6/30/2018 8:42:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ