مۆندیالی ڕوسیا ... ڕوسیا له ئیسپانیا بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو
بزاڤ : توانا سیوەیلی
لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ڕوسیا هەڵبژاردەی ڕوسیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە له هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردەوە .
لە خولەکی 12 ی تایمی یەکەم هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە هەڵەی یاریزانێکی سێرجی ئیغناتیڤتیش گوڵێکیان تۆمار کرد و لە خولەکی 41 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕوسیا هەژمار کرد و دزیوبا سەرکەوتوانە جێ بەجێی کرد و ئەو تایمە بە بێ ئەنجامە کۆتایی هات .
لە تایمی دووەمدا وێڕای چەندین گۆڕانکاری هیچ لایەک نەیان توانی گۆڵی بردنەوە بە دەست بهێنن و کاتی ئاسایی 1 بە 1 کۆتایی هات و ناوبژیوان پەنای بۆ 30 خولەکی زیادکراو برد بەڵام ئەویش بە یەکسانی کۆتایی هات و بە ناچاری پەنا بۆ لێدانی بۆ یەکلاکەرەوە برا
بە ئەنجامی 4 لێدان بەرامبەر 3 لێدان ڕوسیا سەرکەوتنی بە دەست هێنا .
بەم بردنەوەیه ڕوسیا گەیشتە قۆناغی داهاتوو چاوەڕێی براوەی کرواتیا و دانیمارک دەکات و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ماڵئاوایی کرد .
|