هەواڵ

سلێمانی ..کرێکارێک گیانی لەدەستدا



بزاڤ:

ئەمڕۆ ١٢ی ٧ ی ٢٠١٨ ، لەگەڕەکی بەختیاری لەشاری سلێمانی ھاوڵاتییەک لەکاتی کارکردنیدا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەینداویکی داکەوێنەیەکی دەست بزاڤ کەوتوە ڕایگەیاند:" لەگەڕەکی بەختیاری لەشاری سلێمانی ھاوڵاتییەک لەکاتی کارکردنیدا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا،

پۆلیس وتیشی :دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان ھاوڵاتییەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواسترایەوە ، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ."

ئاشکراشی کرد:"ھاوڵاتییەکە ناوی ( ( ڕ ، ن ، ر ) ەو لەدایکبووی ١٩٨١ ، پیشەی کرێکار بووەو لەکاتی کارکردنیدا لە پەیژەی بینایەکەوە کەوتۆتە خوارەوەو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە ."



‌‌‌
7/12/2018 2:05:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ