هەواڵ

گۆران: ئێمە شارەوشارنەگەڕاین بۆبانگەشەی بارزانی و بونەوەبەسەرۆکی ھەرێم




بزاڤ:ھۆشیارجەمال

عەبدولڕەحمان عەلی، بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:"گۆڕان نەبوە لە۲۰۰٥وەلەپەرلەمانەوە مەسعود بەرزانی کردیە سەرۆک ولە۲۰۰۹دا شارەوشار بگەڕێت بۆبانگەشەی بارزانی بۆ بونەوەبەسەرۆکی ھەرێم ، ئێ خۆ ئێمەش نەبوین لە۳۰ی حوزەیران ماوەکەی بۆدرژبکەینەوە ، دواتر تەنھا ھێرێک لەدوای ۱۹ی ئابی ۲۰۱٥وە گۆڕان بوە دانی نەناوە بەبارزانیدا وەک سەرۆکی ھەرێم بۆیە باشترە ئەو لایەنانە پێداچونەوەیەکی بەکارەکانی خۆیاندا بکەنەوە لەساڵانی ڕابردوودا ."


عەبدولڕەحمان عەلی، بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیکی دا بۆ بزاڤ ڕایگەیاند:وتی ئەو ڕەخنانەی میدیاکانی سیبەری ھەندێک حزب دەیگرن سەبارەت بە پڕۆژە یاسای ھەڵپەساردنی سەرۆکایەتی ھەرێم لە گۆڕان دەگیرێت،جگە لەواتەوات ھیچی ترنیە.

 بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی :"ئەوە گۆڕان نەبوە لە۲۰۰٥وەلەپەرلەمانەوە مەسعود بەرزانی کردیە سەرۆک ولە۲۰۰۹دا شارەوشار بگەڕێت بۆبانگەشەی بارزانی بۆ بونەوەبەسەرۆکی ھەرێم ، ئێ خۆ ئێمەش نەبوین لە۳۰ی حوزەیران ماوەکەی بۆدرژبکەینەوە ، دواتر تەنھا ھێرێک لەدوای ۱۹ی ئابی ۲۰۱٥وە گۆڕان بوە دانی نەناوە بەبارزانیدا وەک سەرۆکی ھەرێم بۆیە باشترە ئەو لایەنانە پێداچونەوەیەکی بەکارەکانی خۆیاندا بکەنەوە لەساڵانی ڕابردوودا ."

ئاشکراشی کرد:"ئێمە لەئێستادا پڕۆژەکەمان کەبوە یاسا ناوی ھەڵپەساردنە نەک درێژکردنەوەو ھەڵوەشاندنەوە ، بۆیە تموحی تەواوی ئێمە دروستبونی سیستمی پەرلەمانیە لەھەرێم کەسەرۆک لەپەرلەمانەوە ھەڵبژێردرێت نەک لەنێو خەڵکەوە ئەویش بۆئەوەی دەسەڵاتێکی شکڵی ھەبێت وئامادەش بێت لەژێر چاودێری پەرلەماندا بێت نەک خاوەن ھێزی ڕەھابێت وکەسیش نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکات ."
وتیشی :"ھەموان دەزانین کەلەئێستاداو لەماوەی خولی چواردا ناتوانرێت یاسای سەرۆکایەتی ھەمواربکرێتەوە واتا یاساکەی پێشتری چەند فراکسیۆنێک ئەویش بەھۆی وازھێنانی ھەندێ فراکسیۆن لەپڕۆژەکەیان ، بۆیە وەک چارەسەرێکی مام ناوەندی ھەڵپەساردنی دامەزراوەکە لەئێستادا باشە ."

ھەروەھا وتی:"وەئەو حیزبانەی دەڵێن گۆڕان لایداوە وپاشگەزبۆتەوە لەھەمواری یاسای سەرۆکایەتی جگەلەگەوجاندنی خەڵکی ھیچی ترنیە گەرئێستاش ئامادەن وتەنھا قسەی زلناکەن وەرن باھەموارەکەی پێشتر بێننەوەنێوھۆڵی پەرلەمان بزانن چۆن ڕابەرایەتی ھەموارەکەی دەکەین وای ساڵی ۲۰۱٥ .

جارێکی تر دەماناوێت خەڵکی لەوەدڵنیابکەینەوە کەئێمە سورین لەسەر ڕاوبۆچون وکارنامەکانی پێشومان وسیستمێکی پەرلەمانی ھاوشێوەی بەغداد بەچارەسەروشیاو دەزانین بۆھەرێم .

وەلەم قۆناغەدا ھەڵپەساردن بەباشدەزانین وقۆناغی دوەمیش گەر فراکسیۆنەکان لەگەڵماندابن کاربۆھەڵوەشانوەی دامەزراوەکەبەتەواوی دەکەین ، چونکە دامەزراوە لەسەرەتاوە بۆ قۆرخکاری دەسەڵات ودابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان پارتی ویەکێتیدا ھاتەبون ودروستکرا ، ئەمە جگەلەوەی ئەم دامەزراوەیە لەوکاتەوەی دروستکراوە ھێندەی بۆتە میحنەت وزەحمەت بۆخەڵکی وسیستمی حوکمڕانی نیوھێندە نەبۆتە ڕەحمەت .

سەبارەت بە وەی کە دەڵین ئەم یاسایە ڕێگا دەدات دووبارە کاندید کردنەوەی مە سعود بە رزانی وتی :"ئەسڵەن وانیە ئەوان پڕۆژەکەیان ھەمواری یاسای ژمارە ۲ یساڵی ۲۰۱۷ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمە تانوسینەوەی دەستور کەکەس نازانێت کەی دەنوسرێت ، بەڵام ھی ئێمە ھەڵپەساردنە تا خولی پێنجی پەرلەمان کە سی نۆ ھەڵبژاردنی بۆدەکرێت ، واتا دەبێت لەماوەی دووخولی گرێداندا ئەم بابەتە حەلبکرێت نەک چەندساڵێکی پێ بچێت ."

وەھیچ کاتێک بارزانی نەدەتوانی خۆی کاندیدبکات ،و نەدەشتوانێ ببێتەوە بەسەرۆکی ھەرێم بۆیە ئەوەقسەیەکی زۆربێ بنەماونایاسایی ونامەنتیقیشە.

ھەروەھا بڕیاردەی فراکسیۆنی گۆڕان وەڵامی جەعفەر ئیمنکی دایەوە کە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند بوو پرۆژەکەی ھی گۆڕان وپارتی بووە وتی:"ئەوقسەیە زۆر بێ بنەماو دوور لەڕاستیە ، وەلێدوانێکی لەوشێوەیە گەروترابێت ئاوەژووکردنەوەی ڕاستیەکانەو پێویستە کەسێک کەبەرپرسیارێتی گشتی ھەبوو بەنەفەسی حیزبی قسەنەکات چونکە میسداقیەت لەدەستدەدات لەلامان."

شایەنی باشە دوێنی چوارشەمە ڕۆژنامەی "ئاژانس"ی نزیک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەواڵیکدا ئاماژەی بە وەکرد کە ئەم پرۆژەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕێگا بە خۆ کاندید کردنەوە ی مەسعود بە رزانی دەدات.


‌‌‌
7/12/2018 3:47:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو