هەواڵ

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەغدا ڕەزامەندی بۆ ناردنی نەوت دەربڕی و لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات


بزاڤ:

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەغدا ڕەزامەندی بۆ ناردنی نەوت دەربڕیوە و لە ئه‌مڕۆوه‌ دەگاتە هەرێم.

پارێزگاری سلێمانی بە ئێ ئاڕ تی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی  بە ناردنی نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێم و تا ١ی نیسانی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە پێنج تەنکەر نەوت بۆ سلێمانی، پێنج تەنکەر نەوت بۆ هەولێر، سێ تەنکەر نەوت بۆ دهۆک و دوو تەنکەر بۆ هەڵەبجە دەنێرن.

بە وتەی پارێزگار، بڕیارەکەی بەغدا سەبارەت بە ناردنی نەوت له‌ ئه‌مڕۆوه‌ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنیا دیاریکردنی ئه‌و پاڵاوگانه‌ ماوە کە نه‌وته‌كه‌ى لێ ڕه‌وانه‌ بكرێت بۆ هه‌رێم


‌‌‌
8/9/2018 1:52:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ