وەرزش

بەرشەلۆنە نازناوی جامی سووپەری ئیسپانیای بەدەست هێنا



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە یاری کۆتایی جامی سووپەری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە بە 2 گۆڵ بەرامبەر به گۆڵێک لە سیڤیلیای بردەوە و بووه پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا .

لە یاریگای تەنجە له وڵاتی مەغریب هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سیڤیلیه ڕووبەڕووی یەکتر بونەوە .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 9 پابلۆ سارابیا تۆڕی بەرشەلۆنەی هەژاند و گۆڵی یەکەمی بۆ سیڤیلیا تۆمار کرد و لە خولەکی 42 جیرارد پیکێ گۆڵی یەکسانی بۆ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا و ئەو تایمه بەیەکسانی کۆتایی هات .

له تایمی دووەمدا هەردوو یانە دەیان ویست گۆڵی پێش کەوتن تۆمار بکەن لە خولەکی 78 عوسمان دیمبلی گۆڵی دووەمی تۆمار کرد له خولەکی 91 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ سیڤیلیا هەژمار کرد و ویسام بن یندەر نەیتوانی گۆڵی یەکسانی تۆمار بکات یارییەکەش لە سوودی بەرشەلۆنە 2 به1 کۆتایی هاتوو بوو بە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا .

یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری 13 بوو بە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا و لیۆنێل میسی کۆی نازناوەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیانده 33 نازناو .


‌‌‌
8/13/2018 8:50:56 AM
Print Friendly and PDF