هەواڵ

چوارقوڕنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا


بزاڤ :

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە – هیزۆپ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان چوارقوڕنە – هیزۆپ لە نزیک گوندی هیزۆپ ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە شۆفێری تاکسییەکە بەناوی (م، م، ئ) تەمەن ٢٨ و دانیشتووی شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکیی، تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشی کردووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە ناوی ( س.ٲ.م ) و بەڕەچەڵەک کورد و دانیشتوی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە.

ڕاشیگەیاندووە، بە بڕیاری دادەوەر و بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.


‌‌‌
8/19/2018 11:03:44 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ