هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە


بزاڤ :


‌پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان چوار تۆمەتباری دیکەیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەند پارچە چەکێکدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، بنكەی پۆلیسی هەواری شار چوار تۆمەتباری دەستگیركردووە كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بریاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی ٤٣٠ و ٤٣٢ و ٧ی توندوتیژی خێزانی لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرن و دەستیش گیراوە بەسەر چەند پارچە چەکێکدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەی ڕاگەیاندووە.


‌‌‌
8/19/2018 11:07:08 AM
Print Friendly and PDF