هەواڵ

ئەمڕۆ ​گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی کۆدەبنەوە


بزاڤــــ


وا بڕیارە ئەمڕۆ هەر چوار لایەنى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لە بارەگای یەکگرتوو سەبارەت بە یەکخستنى بیروڕایان  کۆبوونەوە.

 رێبوار کەریم وتەبێژی ھاوپەیمانی  رایگەیاند، کاتژمێر ١١ لەبارەگای یەکگرتوو  لیژنەى ڕاسپێردراو بۆ دروستکردنى هاوپەیمانی ھەرچوار لایەنەکە (کۆمەڵ ، گۆڕان ، ھاوپەیمانی ، یەکگرتوو) کۆدەبنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی قسەکردن دەبێت لەسەر ھاوپەیمانی ئەو لایەنانە و چۆنیەتی چونیان بۆ بەغدا.

وتەبێژی ھاوپەیمانی وتیشی، ئەو کۆبنەوەیە لەچوارچێوەی ئەو بڕیارانەدایە کە سەرکردەی چوار لایەنەکە لە کۆبونەوەکەیاندا بڕیاریان لە بارەوە داوە سەبارەت بە یەکخستنى بیروڕایان .

ئەوەشی وت، ئەو کەسانەى بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن زیاتر بریتین لەوانەی وەک ئەندام پەرلەمانى داهاتووی پەرلەمانى عێراق دیاریکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوو ئەو چوار لایەنە ناڕازیبوون لە ئەنجامی هەڵبژاردەکان و ڕاشیانگەیاند، ئەگەر دەرئەنجامەکان نەگۆڕین بایکۆتی پرۆسەى سیاسی دەکەن.


‌‌‌
8/26/2018 11:05:01 AM
Print Friendly and PDF