هەواڵ

گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکى هاوبەش لە بەغدا


بزاڤـــــ

هەریەکە لە گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی ئەمڕۆ کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکى هاوبەش لە بەغدا.

 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھەر چوار لایەنەکە ڕایانگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لە سەر دروستکردنی ھاوپەیمانێتیەکی ھاوبەش بۆ کاری پێکەوەیی نێوانیان.

چوار لایەنەکە ئاماژەیان بەوەشکرد، کارنامەیەکی ھاوبەشیان بۆ ھاوپەیمانێتیەکەیان ھەیە کە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن و لە گفتۆکانیشیاندا پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن بەتایبەت لە گێڕانەوەی بەشکۆی بەڕێوەبردنی ھاوبەشی ناوچە کێشە لەسەرەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

چوار لایەنەکە ئەوەشیانخستەڕوو، داوای پێداچوونەوە بە تێکرای کاری سیاسی و ئیداری لە عێراق دەکەن لەسەر بنەمای سازان و شەراکەت و مافی ھاوڵاتیبوون.

ئەو چوار لایەنە  لە ھەڵبژاردنەکانی ١٢ ی ئایاری ڕابردودا ١١ کورسی پەڕلەمانی عێراقیان بەدەستھێنا.


‌‌‌
8/26/2018 1:55:36 PM
Print Friendly and PDF