هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی بڵاوکردەوە


بزاڤـــ


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکە، ڕۆژی ٢٧ی ئاب، خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بەشی زانستی، تاقیکردنەوەی زیندەزانی دەکەن و ١٢ی وێژەییش تاقیکردنەوەی مێژوو ئەنجامدەدەن.

هەروەها ڕۆژی ٤ی ئەیلولی داهاتوو، تاقیکردنەوەی زمانی تورکمانی و سریانی و پەروەردەی مەسیحیە و کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی ١٢ی زانستی و وێژەیی دێت.

هاوکات لە خشتەکەدا هاتووە، ڕۆژی ٢٧ی ئاب، خوێندکارانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجامدەدەن و ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش کۆتا تاقیکردنەوەیان دەبێت کە زمانی تورکمان و سریانییە.


‌‌‌
8/26/2018 1:58:00 PM
Print Friendly and PDF