هەواڵ

شاندێکى هاوبەشی پارتى و یەکێتى لە بەغدادە


بزاڤـــ :




میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو شاندەى پارتى و یەکێتى کە لە بەغدان تەنیا لە دوو کەس پێکهاتوون و هیچ بەرنامە و کارنامەیەکى دانوستانیشیان پێ نیە.

میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەشکردووە، فازڵ میرانى وەک نوێنەرى پارتى و مەلا بەختیار وەک نوێنەرى یەکێتى سەردانى بەغدایان کردووە و تەنها لەگەڵ فوئاد مەعسوم کۆبونەتەوە و پرسى یەکەم کۆبونەوەى پەرلەمانیان باس کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو دوو بەرپرسەى پارتى و یەکێتى هیچ بەرنامە و کارنامەیەکى دانوستانیان پێ نیە و لەگەڵ هیچ لایەنێکیشدا کۆنەبونەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئەو دوو لایەنە ڕایانگەیاندبوو کە بە شاندێکى هاوبەش سەردانى بەغدا دەکەن بۆکۆبونەوە و دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکانى هەلبژاردنى ١٢ى ئایارى پەرلەمانى عێراقدا.


‌‌‌
8/27/2018 12:52:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ