هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی


بزاڤــــ :


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکى کەم لە شێدا دەبێت و سبەینیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دھۆک ٣٨ بە ٢٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت، دھۆک ٣٩ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٤١ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.


‌‌‌
8/27/2018 12:55:57 PM
Print Friendly and PDF