هەواڵ

راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار: یەکشەممەی داھاتوو دوا وادەی دەستورییە بۆ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان


بزاڤـــ :


ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند ٢ ی ئەیلولی داھاتوو  دوا وادەی دەستورییە بۆ دانیشتنی یەکەمی پەڕلەمانی نوێی عێراق.

 شیروان وائیلی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاندوە کە پشووی ڕۆژانی جەژن لە چوارچێوەی ئەو ١٥ رۆژەدا دابنرێت  کە پێویستە سەرۆک کۆمار داوای دانیشتنی یەکەمی پەڕلەمانی تیادا بکات.

وائیلی ڕوونیکردەوە، دوا کات بۆ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار و بە پێی دەستور رۆژی ٢ ی ئەیلولی داھاتوو دەکات.

لای خۆشیەوە، ئەمیر کەنانی ڕاویژکاری یاسایی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  بۆچوونی یاسایی دەدەنە سەرۆک کۆمار بۆ دەرکردنی مەرسومێکی کۆماری و  ئاماژەی بەوەشکرد، قسە لەسەر دانانی پشووی رۆژانی جەژن لە چوارچێوەی ماوە یاساییەکەی دانیشتنی یەکەمی پەڕلەماندا ھەیە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر پشووی ڕۆژانی جەژن لە چوارچیوەی ١٥ رۆژەکەدا دابنرێت ئەوا یەکشەممەی داھاتووی کە ٢ ی ئەیلول دەکات یەکەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت و بە پێچەوانەوە  یەکەم دانیشتن لەکاتێکی تردا دەبێت.

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمار دوێنی یەکشەممە جەختیکردەوە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی نوێى عێراق لە کاتی دەستوری خۆیدا بەڕێوە دەچێت.


‌‌‌
8/27/2018 1:03:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ