گۆڕان: بەڕاشکاوی بە پارتیمان وت کەشی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لەبار نیە
بزاڤ :
وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، بەڕاشکاوی بە پارتیمان وت کەشی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لەبار نیە.
لە دوای کۆبوونەوەى شاندی پارتی و گۆران لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەى گۆڕان وتی، "پارتی و گۆڕان دوو هێزی سەرەکین و پێویستە کاری هاوبەشیان هەبیت لەسەر پرسەکان" .
شۆڕش حاجی وتیشی، "بۆچوونمان وایە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت ڕێژەی بەشداریکردنی بە شێوەیەکی زیاتر دادەبەزێت جگە لە ئەوەش تۆماری دەنگدەران هێشتا بە تەواوی پاک نەکراوەتەوە".
ئەوەشی وت، " چاوەڕێی پارتی دەکەین وەڵاممان باتەوە سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردن".
هاوکات مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە کۆنفراسەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە حکومەت و پەرلەمانێکی نوێ لە هەرێم پێک‌بێت و پێیان وایە ئێستا گونجاوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵبژاردنەكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە دەنگى ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن" ، وتووشیەتی "له ئێستادا چوار لایه‌نه‌كه له‌گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود بایكۆتی به‌كۆمه‌ڵن پێكه‌وه."
|