هەواڵ

​ئەمڕۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە


بزاڤ :

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ناوی کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

 دوێنێ لیژنەی دامەزراندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم  کارەکانی سەبارەت بە دامەزراندنی ئەو کارمەندانەی کە بڕیارە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دابمەزرێن، تەواو کردووە.

 بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆن لە سایتی فەرمی خۆیدا ناوی ئەو کارمەندانە بڵاوبکاتەوە.

بڕیارە ٣٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دوێنێش ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەرێم بڕیاریدا بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە ئێوارەی دوێنێ بەڕێوەچوو، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلول دیاری بکرێت بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن.

 ئەو وەکو ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەنگی بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نەداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری پێشووی کۆمسیۆن، بڕیاربوو بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو دەستپێبکات و کاتژمێر ٨ی بەیانی ٢٨ی ئەیلول کۆتایی بێت.


‌‌‌
9/5/2018 9:40:09 AM
Print Friendly and PDF