هەمەڕەنگ

کچە کوردێک بەهونەرێک جەنگ لەگەڵ تورکیا دەکات



بزاڤـ :: دەرسیم زەند

کچە کوردێکی لەدایک بووی هۆڵەندا بۆئەفرین پارچەیەک بۆمۆزک دەچرێت دییە محمود تەمەن 16 ساڵ لەدایك بووی ووڵاتی هۆڵەندا بۆ ئەفرین بەمۆسیقا دژ بە ڕژێمی تورکیا هاتە دەنگ.

لەم چاوپێکەوتنە چەند پرسێارێکمان لێ کرد.

بزاڤـ: " لە قۆناغی چەند دەخوێنی؟

دیە محمود "لەقۆناغی شەشی ئامادەیم بەشی تەکنیک وزانست.

بزاڤـ:" لە کەیەوە خولیای مۆسیقا بوویتە و چ ئامێرێك دەزانی؟

دیە محمود " لەتەمەنی شەش ساڵیەوە خولیای مۆسیقاو ژەنینی کیۆردو م پیانۆم، لەگەڵ چوونم بۆ قوتابخانە، وانەی مۆسیقاش وەردەگرم ێت.

بزاڤـ: " حەز بەچ جۆرە مۆسیقایەك دەکەی؟

دیە محمود " من بەشێوەێکی گشتی هەموو جۆرەکانی موزیکم بەدڵە بەتایبەتی پۆپ موزیك و لەم ماوەییەی دوایەدا گوێ لە جۆری جاز یش دەگرم،
لەم دووساڵەی دوایەیدا خۆشم پارچە مۆسیقا دروست ئەکەم ،تا ئێستا 5 پارچەم نووسیووە.

بزاڤـ:" ئەو پارچەیەی بەناوی ئەفرین لەدانانی خۆتە بۆچی ئەفرین و چۆن دروست بوو؟

دیە محمود " لەمیدیاکاندا هەواڵی زۆرم لەسەر ئەفرین بینی و خوێندەوە منیش وەکو کوردێك هەستم کرد کەدەبێ هەڵوێستم هەبێ بۆ ئەفرین بەڵام لەبەرتەمەنم نەمدەزانی چۆن ئەو هەڵوێستەم دەربڕم بۆیە ئەم پارچە مۆسیقایەم داڕشت. پارچە مۆسیقاکەم کە بەناوی "ئەفرین" ە پێشکەش بە خەڵکی خۆراگری ئەفرین ە.

بزاڤـ: " بۆ داهاتوو چ بەرهەمت دەبێ؟

دیە محمود " هیوادارم کە لەداهاتوو بۆ یەك بوون و سەرکەوتنی کوردستان مۆسیقا بکەم،
دڵنیابن لەداهاتوودا زیاتر بیستنی هەواڵی مۆسیقی من دەبن .


 



‌‌‌
10/3/2018 7:48:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ