هەواڵ

سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ماڵی دوو شە هیدەکە دەکات


بزاڤــ:

لەسەرداوای  عبدالستارمجید بەرهەم صاڵح بڕیاریدا ئەمڕۆنوێنەری خۆی بنێرێت و هەرکاتێك گەڕایەوە سلێمانی سەردانی ماڵی ئەو شە هیدانە بکات کە بە هۆی تەقە ی خۆشی سەرۆك کومارە وە شەهیدبوون.


عدلستار مجید لە نووسینەکەیدا نووسیویەتی " بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمشەو بەتەلەفۆن پیرۆزباییم لە بەڕێز "د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح" کرد، وێڕای پیرۆزبایی داواملێکرد کە ھەموو توانای سیاسیی و ئیداریی و دیبلۆماسیی خۆی بەکار بھێنێ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لە پێناو کۆتاییھێنان بەو کێشە و قەیرانانەی بۆ خەڵک دروستکراوە .

باسی لە وەش کردووە" بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە تایبەت بوو بەو دیاردە ناشیرینەی کە بەھۆی بوونی بەڕێزیان بە سەرۆک کۆمار لە ناوچەکانی سلێمانی ڕوویدا ئەویش دیاردەی تەقەکردن بوو کە بەداخەوە دوو ھاونیشتمانیی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون .
بە بەڕێزیانم وت "ئەو خەڵکە بەھۆی تەقەی ئێوە شەھید بوون و داوات لێدەکەم ھەرکات ھاتیتەوە بۆ سلێمانی سەردانی کەسوکاری ئەو شەھیدانە بکەیت و تەنانەت قەرەبوشیان بۆ بکەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە"  بەسوپاسەوە سەرۆک کۆمار داواکەی قبوڵکرد و بەڵێنیدا بەیانی نوێنەری خۆی بنێرێتە ماڵی کەسوکاری ئەو قوربانییانە و ھەرکات گەڕایەوە سلێمانیش، خۆی سەردانیان بکات .

ووتیشی " ھیوادارم سەرۆک کۆماری نوێی عێراق خزمەتی ھەموو عێراقییەکان بە خەڵکی کوردستانیشەوە بکات و سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێزیان خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک بھێنێ و کۆتایی بە قەیرانەکان بێت !


‌‌‌
10/4/2018 11:55:46 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ