هەواڵ

لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیەندرا


بزاڤــ:

لیستی موچەی مانگی حەوتی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادە کراوە ، لەڕۆژی یەك شەممە 7ـی مانگ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت بەم شێوەیە ،

__ یەك شەممە 7ـی مانگ ، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا تێکەڵەکان دابەش دەکرێ ،

__ دووشەممە 8ـی مانگ موچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێ ،

__  سێ شەممە 8ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێ ،

__ چوار شەممە 9ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێ ،

__ پێنج شەممە 10ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێ

__ یەك شەممە 13ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێ ،

__ دووشەممە 14ـی مانگ ، موچەی کەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێ ،

__ سێ شەممە 15ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێ ،

__ چوارشەممە 16ـی مانگ ، موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەکان دابەش دەکرێت

__ پێنج شەممە 17ـی مانگ موچەی کارمەندانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێ ،

__ یەك شەممە 20ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێ ،

__ دووشەممە 21ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ، وەزارەتی كاره‌با، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەکرێ ،

__ سێ شەممە 22ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی ، وەزارەتی گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندن دابەش دەکرێ ،

__ چوارشەممە 23ـی مانگ ، موچەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم ،  سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابەش دەکرێ ،

__ پێنج شەممە 24ـی مانگ ، موچەی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ژینگه‌و ، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ، دەستەی چاودێری دارایی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ،ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ،ده‌زگای گشتی كاروباری مین دابەش دەکرێ ،

__ یەك شەممە 27ـی مانگ موچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەکرێ ،

__ دووشەممە 28ـی مانگ موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێ ،

/ تێبینی : هەر ڕۆژێك پشوی فەرمی بێت ، موچەی وەزارەتەکان دەکەوێتە ڕۆژی دواتر ،


‌‌‌
10/6/2018 8:03:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ