بەڵگەنامە

چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر ڕوداوەکەی چاڤی لاند بڵاو دەکرێتەوە


بزاڤ پرێس:

سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی کۆمپانیای چاڤی لاند ڕایگەیاند لە پێش ڕووداوەکە و لە کاتی ڕووداوەکەش داوای ھاوکاریمان لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە بەڵام نەھاتوون بە ھانامانەوە، بەڵگەنامەکانیشی لەو بارەیەوە دەخاتە ڕوو .

دانا حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی کۆمپانیای چاڤی لاند لە دوای ڕووداوەکە  ڕایگەیاند:"بە نوسراوی فەرمی و داوای ھاوکاریمان کردووە لە ھەریەک لە ئاسایشی سلێمانی و قامیقامیەتی سلێمانی بۆ ئەوەی ھێز ڕەوانە بکەن بە پاراستنی ئاھەنگەکە و بەڵام کەسیان نەھاتن بە دەم داواکارییەکەمانەوە".

دانا حەسەن وتیشی " لە کاتی ڕووداوەکە ھەوڵمدا پەیوەندی بە قایمقامەوە بکەم بۆ ئەوە ھێز ڕەوانە بکات و بەڵام وەڵامی نەدامەوە".

ئەمەش لە دوای ئەو ھات بەھۆی ئامادەبوونی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار ھاوڵاتی و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاھەنگەکەی چاڤی لاندا ئەنجام نەدرا وبەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی لاندیش ڕایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانیش لە پێش دەستپێکی ئاھەنگەکەدا ھیچ ئامادەکارییەکیان نەکرد و سەدان ھەزار دۆلاریش زیان بەر پرۆژەی چاڤی لاند کەوت.

بەھۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بە سەدان ھەزار دۆلار زیانی مادی بەر چاڤی لاندا کەوتووە و ژمارەیەک لە ستافی چاڤی لاندیش برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و دوانی دیکەش تێکشکێندراون.

بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی لاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لە پۆلیس و ئاسایش و چالاکییە مەدەنییەکانیان ئاگادارکردبووە، بەڵام ئەوان لە پێش دەستپێکردنی ئاھەنگەکەدا ھیچ ئامادەبوونێکیان نەبووە.

ئاھەنگەکەی دوێنێی چاڤی لاند بریار بوو کاتژمێر ٥ ی ئێوارە بە ئامادەبوونی چەند گۆرانی بێژێک ئەنجام بدرێت.








ژ.ك


‌‌‌
3/21/2016 8:48:13 AM
Print Friendly and PDF
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ