پۆلیس: مووچەی چوار قوتابخانە و باخچەیەکی ساوایانی خورماتوو دزرا
بزاڤــ:
ووتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "چوار چەکدار مووچەی پێنج قوتابخانە و باخچەیەکی ساوایانی خوێندنگە کوردییەکانی خورماتوویان بردووە.
رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، ووتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند : " ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان شارۆچکەی زنانە بۆ خورماتوو، مووچەی پێنج قوتابخانە و باخچەیەکی ساوایان دزراوە، کە مووچەی خوێندنی کوردی خورماتوو بووە.
ووتیشی : "چوار چەکداری دەمامکدار بە ئۆتۆمبێل رێگەیان لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە گرتووە کە چوار مامۆستا بوون و وەکو لیژنەی مووچەی ھەرێمی کوردستان مووچەی قوتابخانە کوردییەکانی خورماتوویان پێبووە و بۆ مامۆستاکانیان دەبرد.
ڕاشیگەیاندووە:" بەپێی ووتەی ئەو لیژنەیەی پارەکەیان لێسەندراوە، پارەکەی نزیکەی 100 ملیۆن دینار بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارەکان نەناسراوبوونە و بە چەک ھێرشیان کردووەتە سەر مامۆستاکان و هەموو پارەکەیان بردووە، تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
|