هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات


بزاڤــ:

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، رۆژانی 11 و 12ی تشرینی یەكەمی 2018 سەردانی عیراق دەكات،  سەرەتا لە بەغدا و دواتر لە هەولێر ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی باڵا ئەنجامدەدات. 

لە راگەیاندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە، چاوشئۆغڵو رۆژانی 11 و12ی تشرینی یەكەمی 2018، سەردانی عیراق دەكات و لەلایەن د.بەرهەم ساڵحەوە سەرۆك كۆماری عیراق، پێشوازیی لێدەكرێت و لەگەڵ سەركردە سیاسییە عیراقییەكان و نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان كۆدەبێتەوە.

ئەوەش رونكراوەتەوە، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا لە هەولێریش، وەزیری دەرەوەی توركیا ژمارەیەك دیدار و كۆبونەوەی باڵا ئەنجام دەدات و چاوەڕوان دەكرێت لە سەردانەكەدا، سەرجەم رەهەندەكانی پەیوەندیی نێوان توركیا و عیراق تاووتوێبكرێن و لەو چوارچێوەیەشدا تیشك دەخرێتەسەر بوارەكانی هاریكاریی دوو قۆڵیی لە سەروو هەموشیانەوە دوبارە بونیادنانەوەی عیراق.


‌‌‌
10/10/2018 11:49:26 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ