هەواڵ

راپەڕین.. منداڵێك بە ئۆتۆمبێلەكەی باوكی گیانی لەدەستدا


بزاڤـ:

منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی ئۆتۆمبێلەكەی باوكی-یەوە، گیانی لەدەست دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە ناحیەی حاجیاوا، خێزانێك لەكاتی چونە دەرەوەیان، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵیان لەڕەگەزی مێ بەهۆی ئۆتۆمبیلی باوكیەوە شێلدراوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو باوكی دەستبەسەركراوە، بەڵام بەبڕیاری دادوەر بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادكراوە.


‌‌‌
10/10/2018 11:52:13 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ