هەواڵ

نرخی مۆلیدە ئەهلیەکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان یەکلاکرایەوە



بزاڤـــ : هەرێم عەبدوڵا

ئەمڕۆ ۱۱  / ۱۰ / ۲۰۱۸ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە سەرپەرشتی ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری کارەبای چەمچەماڵ و لێپرسراوی ئاسایشی ئابوری و ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان و نوێنەری خاوەن مۆلیدەکان ، نرخی ئەمپێری مۆلیدە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان یەکلاکرایەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە نرخی هەر ئەمپێرێک بە ٤۲ دینار دابنرێت و هەر مۆلیدەیەک سەرپێچی بکات توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت ، 
دیاری کردنی ئەم نرخە دوای مانگرتنی مۆلیدە ئەهلیەکان هات کە داوا ٤۷ دیناریان بۆ هەر ئەمپێرێک دەکرد و لەلایەن قائیمقامی چەمچەماڵەوە ڕەتکرایەوە کە نرخی مۆلیدەکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نەبێت .


‌‌‌
10/11/2018 2:27:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ