هەواڵ

بۆ ماوەی ٤٨ تا ٧٢ کاتژمێر بەرهەمێنانی کارەبا ڕادەوەستێت


بزاڤــ:

‌وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی ٤٨ تا ٧٢ کاتژمێر بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە رۆژی هەینی (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی.

روونیشیکردووەتەوە، بەهۆی بەستنەوەی بۆرییەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی ٤٨ تا ٧٢ كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ رادەوەستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كار دەكەن لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت .

دووپاتیکردووەتەوە کە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.


‌‌‌
10/15/2018 12:59:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ