هەواڵ

یەکێتی لە رەوشی خانەقین و دەوروبەری نیگەرانە!!


بزاڤ:

ئیدانەکردن
   ئەمڕۆ (٣٠/١٠/٢٠١٨) لە شاری خانەقین و لە ناوچەی باوە مەحمود، بەھۆی کردەوەیەکی تیرۆریستیەوە، دوو ھاوڵاتی شەھیدبوون و حەوتی تریش برینداربوون. 
  ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، کە ماوەیەکە بەھۆی ئەو دۆخە عەسکەری و سیاسیەی بەسەر ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکاندا سەپێنراوە، بۆشایی ئەمنی دروست بووەو ناوبەناو تیرۆریستان کردەوە تیرۆریستیەکانیان ئەنجام دەدەن. 
   پێشترییش رامانگەیاندووەو ئێستایش جەخت دەکەینەوە، پێویستە دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوەو بەپێی دەستور کێشەکان چارەسەر بکرێن. 
  ھاوبەشی خەم و پەژارەی کەسوکاری شەھیدەکانین و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکان دەخوازین. 

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣٠/١٠/٢٠١٨

‌‌‌
10/31/2018 1:11:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ