هەواڵ

حەیدەرعه‌بادی و وه‌زیره‌كانی کابینەکەى خانه‌نشینکران


بزاڤـــ:
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە نوسینگەى عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و  ٢٠ وەزیری کابینەکەى خانەنشینبکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی یاسا بەرکارەکانى عێراق لە دواى هاتنە سەر کاری حکومەتى نوێ کابینەى پێشتوتر بەسەرۆک وەزیران و سەرجەم وەزیرەکانییەوە خانەنشین دەکرێن و ناگەڕێنەوە سەر کارەکانی پێشووتریان.

شەوی ٢٤ی  مانگی ڕابردوو کابینەى حکومەتى نوێی عێراق پێکهێنرا کە پێکهاتووە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و  ١٤ وەزیر و تا ئێستاش هەشت وەزیری کابینەکەى ماون دیاریبکرێن.


‌‌‌
11/4/2018 11:50:54 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ